راپۆرتێک؛ تەنیا لە (1%)ی عێراقییەکان ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە

KNN : Kurdish News Network
10:14 - 30/07/2021
عێراق

بەپێی داتایەک، زۆربەی وڵاتە عەرەبییەکان رێژەی کۆتانی هاوڵاتیان بە ڤاکسینی کۆرۆنا زۆر کەمە و لە هەندێک وڵات تەنیا (1%)ی هاوڵاتیان ڤاکسینیان وەرگرتووە.

 

 
بەپێی داتایەکی ماڵپەڕی(Our World in Data)، لە هەڵەمەتەکانی کوتاندا ناڕێکیەکی بەرچاو لە نێوان وڵاتاندا هەیە، بەجۆرێک لە هەندێک وڵات تا ئەمڕۆ تەنیا (1%)ی هاوڵاتیان ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.

 

لەو وڵاتانەی کەمترین ڤاکسینی کۆرۆنا دراوە بە هاوڵاتیان بریتین لە : (عێراق، هایتی، باشووری سودان، تورکمانستان، جەزائیر، مالی ،بەنین، بورکینا فاسۆ، چاد، ماداگاسکار، سوریا، پاپوا گینیای نوێ ویەمەن).

 

داتاکان ئەوە نیشان دەدەن کە ئاستی نزمی کوتان لە کۆمەڵگاکان هۆکاری سەرەکییە لە دروستکردنی ژینگەیەکی مەترسیدار بۆ تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

 

هاوکات بەپێی داواین داتای وەزارەتی تەندروستی عێراق، تا ئێستا (یەک ملیۆن و 649 هەزار و 452) کەس ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتوە، رێکخراوی تەندروستی جیهانیش دەڵێت تا کۆتایی ئەمساڵ پێویستە لە (21%)ی هاوڵاتیان ڤاکسین وەربگرن.

223 جار خوێندراوەتەوە