کۆبونەوەى لیژنەی باڵاى روبەڕوبونەوەی کۆرۆنا لە هەرێم دەستیپێکرد

KNN : Kurdish News Network
11:18 - 27/07/2021
کوردستان

بۆ گرتنەبەرى رێکارى نوێ لەبەرامبەر ئەو شەپۆلە نوێیەى ڤایرۆسى کۆرۆنا لیژنەی باڵاى روبەڕوبونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.

بەپێى زانیارییەکان کۆبونەوەی لیژنەی روبەڕوبونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد، کەتایبەتە بە هەڵسەنگاندنى دۆخى ئێستاى بڵابونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا.

 

بڕیارە لەو کۆبوەنەوەیەدا بڕیارو رێنمایى نوێ دەربکرێت بۆ بەرگرتن لە تەشەنەسەندنى زیاترى ڤایرۆسى کۆرۆنا.

 

بەپێى زانیارییەکان لە کۆبونەوەکەدا پێشنیار دەکرێت لە کاتژمێر هەشتى شەو تاکو کاتژمێر شەشى بەیانى قەدەغەى هاتوچۆ  جێبەجێ بکرێت.

 

بەرێوەچونى ئەو کۆبونەوەیە لە کاتێکدایە چەند رۆژێکە ئامارى توشبوانى کۆرۆنا لە هەرێمى کوردستان بەشێوەیەکى خێرا و چاوەڕوان نەکراو بەرزبوەتەوە.

797 جار خوێندراوەتەوە