باژێڕوانی هەولێری بزوتنەوەی
گۆڕان رایدەگەیەنێت، کابینەی نۆیەمی حکومەت
کە پێکهات دروشمه‌كه‌ی چاكسازیی بوو، ئێستاش زۆربەی لایەنەکانی دیکە دروشمەکانی
(12) ساڵ لەمەوبەری گۆڕان دەڵێنەوە، دەشڵێت: ئەوەی (12) ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بزوتنه‌وه‌ی
گۆڕان بە پشتیوانی جەماوەری کوردستان و دەنگدەران ئەنجامیدا راپه‌ڕینێكی تری جەماوەری
بوو.
هێمن شێخانی باژێروانی هه‌ولێری
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، لە بارەی ساڵیادی یەکەم بەشداری سیاسی بزوتنەوەکە بە سایتی فەرمی
(گۆڕان)ی راگەیاند: لەم (12) ساڵەدا گۆڕان خه‌باتێكی بێوچانی كردوه بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی
خه‌ڵك و گۆڕینی شێوازی داواكارییه‌كان له‌شه‌ڕی چه‌كدارییه‌وه بۆ خه‌باتی شه‌قام
و په‌رله‌مان به شێوازێكی مه‌ده‌نی، لەکاتێکدا بە بونی دەسەڵاتێک کە هێز لە دەستی
دایە و بونی به‌رژه‌وه‌ندی تایبەت و حزبی، داواكردنی مافه ره‌واكان به خه‌باتی
مه‌ده‌نی پرۆسه‌یه‌كی قورسه و ئاسان نییه، بەڵام گۆڕان له سه‌ره‌تای
دروستبونییەوە باوه‌ڕی به خه‌باتی چه‌كداری نه‌بوه، به‌ڵكو خه‌باتی چه‌كداری
ده‌بێت بۆ پاراستنی خاك و نیشتیمان و هاوڵاتییانی ئه‌م هه‌رێمی كوردستانە بێت.
دەشڵێت: ئەوەی (12) ساڵ له‌مه‌وبه‌ر
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بە پشتیوانی جەماوەری کوردستان و دەنگدەران ئەنجامیدا راپه‌ڕینێكی
تری جەماوەری بو، به‌ڵام به‌شێوازێكی مه‌ده‌نی و په‌رله‌مانی به‌سه‌ر زوڵم و
سته‌م و گه‌نده‌ڵی و نادادی-دا، ئەو بەرژەوەندیخوازانەی زیانمەند دەبون بونە بەربەست
لەبەردەم پڕۆژەکانی گۆڕان، بەڵام ئەم بزوتنەوەیە پێداگرە لە داوا رەواکانی و جێبەجێکردنی
پڕۆژە و بەرنامەکانی کە بۆ خزمەتی خەڵک و کوردستانە.
لەبارەی ئەوەی بەرنامەی گۆڕان بۆ
گۆڕین و چاکسازی نەهاتنە دی هێمن شێخانی دەڵێت: ئێمه به‌رنامه و پڕۆژه‌مان هه‌بوه
بۆ یه‌كڕیزی نیشتیمانی و دروستبونی هێزێكی نیشتیمانی نیزامی بۆ پاراستنی
خاك و خه‌ڵكی كوردستان، بۆ روبەڕوبونەوەی گەندەڵی و ئەنجامدانی چاکسازی هەمەلایەنە،
هۆكاری جێبه‌جێ نه‌بونی بەشێک لەو داواكارییانەشمان به‌ربه‌ست دروست كردنه بۆ
ئه‌و پڕۆژه و به‌رنامانه له‌لایه‌ن ئه‌و گروپ و تاقم و به‌رژه‌وه‌ندیخوازانه‌ی
له جێبه‌جێكردنیان زیانمه‌ند ده‌بون و بونه له‌مپه‌ر و رێگر.
ئاماژە بەوەش دەکات، دوای ئەو ساڵانە
لە خەباتی بەردەوام، کابینەیەکی حکومەت پێکهات كه دروشمه‌كه‌ی چاكسازییه،
هاوکات ئێستا زۆربەی لایەنەکانی دیکە دروشمەکانی (12) ساڵ لەمەوبەری گۆڕان دەڵێنەوە،
لەگەڵ ئەوەشدا "گۆڕان له‌سه‌ره‌تای دروستبونیه‌وه تائێستا ئامانجه‌كه‌ی نه‌گۆڕه
چ له ئۆپۆزسیۆن بوبێت چ له‌و كاتانه‌ش كه به‌شداری له حكومه‌ت بوه چ له‌و رێككه‌وتنانه‌ی
له‌گه‌ڵ لایه‌ن و هێزه سیاسیه‌كان كردویه‌تی، تیمه‌كانیشمان له حكومه‌ت و په‌رله‌مان
به‌رگریكاری سه‌رسه‌ختی داوا ره‌واكانی هاوڵاتیانن به‌ڵام به‌پێی ئه‌و رێژه و
قه‌باره‌یه‌ی هه‌یانه ده‌توانن فشار بكه‌ن
800 جار خوێندراوەتەوە