کەشناسى هەرێم: بەبەراورد بە دوێنێ پلەکانى گەرما دابەزیون

KNN : Kurdish News Network
03:36 - 22/07/2021
کوردستان
+
-

کەشناسى هەرێم پلەى گەرماى ئەمڕۆى شار و شارۆچکەکانى هەرێمى کوردستانى بڵاوکردەوە، بەو پیێیەش بە بەراورد بە دوێنی پلەى گەرماى زۆربەى ناوچەکان دابەزیون.

بەپێى خشەتەیەک کە بەڕێوەبەرایەتى کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان بڵاویکردوەتەوە، ئەمرۆ پلەى گەرماى سەنتەرى پارێزگاکانى هەولێر و دهۆک (40) پلەى سەدى بووە، لە سلێمانى و کەرکویش بەرزترین پلەى گەرما (42) پلە بووە، لە پارێزگاى هەڵەبجەش (44) پلەى سەدى تۆمارکراوە.

ئەوە لەکاتێکدا دوێنێ بەرزترین پلەى گەرما لە سەنتەرى پارێزگاى هەولێر (45) پلەبووە، لە سلێمانیش (46) پلە بووە، لە کەرکوک و هەڵەبجەش (47) پلە بووە و لە دهۆکیش (44) پلەى سەدى تۆمارکرابوو.

هەر بەپێى ئەو خشتەیەى کە بەڕێوەبەرایەتى کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان بڵاویکردوەتەوە، پلەى گەرماى زۆربەى قەزا و ناحیەکان بە بەراورد بە رۆژى چوارشەممە دابەزیون.

956 جار خوێندراوەتەوە