شانەى راگەیاندنى ئەمنى دواین ئامارى قوربانیان و زانیارى نوێ لەبارەى
تەقینەوەکەى ئێوارەى دوێنێى ناوچەى سەدر بڵاودەکاتەوە.
شانەى راگەیاندنى ئەمنى سەر بە وەزارەتى ناوخۆى عێراق بڵاویکردەوە، پاش
ئەنجامدانى رێوشوێنى یاسایى و لێکۆڵینەوە لە تەقینەوەکەى ئێوارەى دوێنێى ناوچەى سەدر،
دەرکەوتوە تەقینەوەکە کردەوەیەکى خۆکوژى بوە و تیرۆرستێک لە رێگاى پشتوێنێکى
بۆمبڕێژکراوەوە ئەنجامیداوە.
سەبارەت بە ئامارى قوربانیانى ئەو کردەوە تیرۆرستیەش، شانەى راگەیاندنى
ئەمنى ئاشکرایکردوە، ئەو کردەوە تیرۆرستیە
بۆتە هۆى شەهیدبوونى (30) هاوڵاتى و برینداربوونى زیاترلە (50) کەسى تر.
474 جار خوێندراوەتەوە