بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە (جێف بیزۆس) دامەزرێنەری کۆمپانیای
ئەمازۆن بە کەشتییەکی تایبەتی ئاسمانی لەگەڵ سێ کەسی دیکە گەشتێک بۆ بۆشایی ئاسمان
ئەنجام بدەن.
ئاژانسی هەواڵی (بیبیسی) بڵاویکردەوە، لەم گەشتە مێژووییەدا
برایەکی جیف بیزۆس، ژنێکی تەمەن (82) ساڵ و خوێندکارێکی تەمەن (18) ساڵ هاوڕێیەتی
دامەزرێنەری ئەمانزۆن دەکەن.
ئەم گەشتە بۆ بۆشای ئاسمان لەرێگەی کۆمپانیای (بلو
ئۆرجین) ئەنجام دەدرێت، کە ئەویش خاوەنەکەی (جیف بیزۆس)ە.
ئەو گەشتە بە کەشتییەکی ئاسمانی بە ناوی (NEW SHEPARD)، ئەنجامدەدرێت
و پێشبینی دەکرێت لە داهاتودا زیاتر خزمەتی گەشتیارانی بۆشایی ئاسمان بکات.
گەشتە ئاسمانییەکەی جیف بیزۆس کاتژمێر (4:00)ی پاشنیوەڕۆ
بە کاتی هەرێمی کوردستان ئەنجامدەدرێت، ئەوەش یەکەم گەشتی ئاسسمانی بازرگانییە بۆ
بۆشایی ئاسمان، لەبارەی نرخی گەشتەکەشەوە هیچ رونکردنەوەیەک نەدراوە.
جیف بیزۆسی تەمەن (57) ساڵ بە سامانی (200) ملیار دۆلار،
وەک دەوڵەمەترین کەسی جیهان ناسراوە.
666 جار خوێندراوەتەوە