پەیامى بزوتنەوەى گۆڕان بەبۆنەى جەژنى قوربانى پیرۆز

KNN : Kurdish News Network
04:16 - 19/07/2021
کوردستان
+
-

بەبۆنەى هاتنەوەى جەژنى قوربانى پیرۆز، بزوتنەوەى گۆڕان پیرۆزبایى لە هاونیشتیمانیان و موسوڵمانان دەکات و هیوا دەخوازێت ئەو بۆنەیە ببێتە ھەوێنی ئاشتی و سەقامگیری و تێپەڕاندنی قەیران و گرفتەکانی بەردەم پرۆسەی سیاسیی لە ھەرێم و عێراق.

دەقى پەیامەکەى بزوتنەوەى گۆڕان بەبۆنەى هاتنەوەى جەژنى قوربان

جەژنی قوربانتان پیرۆزبێت..

بەبۆنەی ھاتنی جەژنی پیرۆزی قوربان، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی ھاونیشتمانیان و مسوڵمانان لە ھەرێمی کوردستان و ناوچە دابڕێندراوەکان و رەوەندی کوردی و تەواوی گەلانی مسوڵمان دەکەین.

ھیواخوازین ئەم بۆنە ئاینییە پیرۆزە ھەوێنی ئاشتی و سەقامگیری و یەکخستنی ھەوڵە سیاسیەکان بێت بە ئاراستەی خزمەتکردنی ھاوڵاتیان و قوڵکردنەوەی گیانی لێبوردەیی و تەبایی بۆ زاڵبون بەسەر کێشە بنەڕەتیەکان و تێپەڕاندنی قەیران و گرفتەکانی بەردەم پرۆسەی سیاسیی لە ھەرێم و عێراق دا.

دوبارە جەژنی ھەموو لایەک پیرۆزبێت و لە خۆشی و ئارامیدا بمێننەوە.

بزوتنەوەی گۆڕان
١٩ی تەموزی ٢٠٢١

599 جار خوێندراوەتەوە