گرنگە بزانیت چ ئامێرێک بەکاردەهێنیت و توانەکەیان چەند بۆئەوەی
پێوەری زیرەکی کارەباکەی نەکوژێتەوە:
1. هەندێک
ئامێری کارەبایی لە ماڵدا پێویستن و دەبێت بە بەردەوامی کار بکەن، وەک
(ساردکەرەوە، فێنککەرەوە و هەندێک گڵۆپ) کە بە گشتی بۆ هەر ماڵێک تا شەش ئەمپێر
دەبێت.
2. سپلێت
و بۆیلەر بە شێوەیەکی گشتی هەریەکەیان (13)ئەمپێری دەوێت، ئەگەر سپلێت (2 تۆن و
بۆیلەر 3000 وات) بێت سپلێت بە پێی تۆن لە (5 تا 22) ئەمپێر هەیە، بۆیلەریش لە (5 تا
13) ئەمپێر.
3. ئامێری جلشۆرین چوار تا هەشت ئەمپێری پێویستە.
4. ئامێری قاپشۆرین (4 تا 10) ئەمپێری پێویستە
5. هەریەکە
لە گسکی کارەبایی و ئوتوو (4 تا 7) ئەمپێری پێویستە
6. فڕن و
قۆری و کتریی ئاو گەرم کردن نزیکەی (8 بۆ 10) ئەمپێری پێویستە
7. وشککەرەوە
چەند جۆرێکە لە (5 تا 10) ئەمپێریان هەیە
8. هەندێ
ئامێری تر کە ئاماژەمان پێ نەکراوە
9. تۆی
هاوڵاتیش دەتوانیت لای خۆتەوە بڕی پێویستی ئامێرەکانی ماڵت بزانیت، چونکە هەر
ئامێرێک لەسەری نووسراوە کە چەند کارەبای پێویستە
جا بۆ ئەوەی بتوانیت بە دروستی کارەبا بەکار بهێنیت و کار نەکاتە سەر
کوژانەوەی پێوەرەکەوە، دەبێت ئامێرەکان بە پێی پێویستی و لە کاتی جیاوازدا
بەکاریان بێنی
بۆ نموونە لەو کاتەی مریشک لە فڕن دەخەیت، ماوەی کاتژمێرێک دەبێت
پێشوەخت بڕی 10 ئەمپێر کەم بکەیتەوە یان کاتێک وشککەرەوە بۆ ماوەی 10 خولەک بەکار
دێنی، دەبێت بەشی ئەوەندە ئامێری تر بکوژێنێتەوە.
هەردوو ئامێری جل و قاپ شۆرین پێکەوە کاریان پێ مەکە.
4577 جار خوێندراوەتەوە