لە ئۆپەراسیۆنێکی ھێزەکانی
پۆلیسی فیدراڵیی عێراقدا لە باشووری رۆژئاوای پارێزگای کەرکووک، چوار حەشارگەی
داعش خاپوورکران و دەستبەسەر فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان، چوار مووشەک و بڕێک
تەقەمەنییدا گیرا.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق بڵاویکردەوە، بە پشت بەستن
بە زانیاریە ھەواڵگرییەکان ھێزەکانی فیرقەی پێنجی پۆلیسی فیدراڵیی ئۆپەراسیۆنێکی
گەڕان و پشکنینیان لە دۆڵەکانی ئەبو خەناجر، گرحەت غازان و گوندی رزم سەربە ناحیەی
ریاز باشووری رۆژئاوای پارێزگای کەرکووک ئەنجامداوە.
بەپێی راگەیەنراوەکە لە
میانی ئۆپەراسیۆنەکدا، چوار حەشارگەی داعش خاپوورکراون و دەستبەسەر فڕۆکەیەکی
بێفڕۆکەوان و چوار مووشەک و بڕێک تەقەمەنییدا گیراوە و ھاتووە "فڕۆکە
بێفڕۆکەوانەکە لەگەڵ مووشەک و تەقەمنییەکان لەلایەن تیمی ئەندازیاریی سەربە پۆلیسی
فیدراڵیی دوای ھەڵگرتنەوەیان لەناوبراون".
419 جار خوێندراوەتەوە