وڵاتى چین کە نیشتمانى لەدایکبونى کۆرۆنایە پلەى یەکەمى
گرتووە لە پێدانى ڤاکسین بە هاوڵاتیانى، لەسەر ئاستى جیهانیش نزیکەى چوار ملیۆن
ژەمە ڤاکسین بە هاوڵاتیان دراوە.
بەپێی نوێترین راپۆرتی
رێکخراوی تەندروستی جیھانی، تائێستا لەسەر ئاستى جیھان سێ ملیار و (610) ملیۆن ژەمی ڤاکسین
بە ھاوڵاتیان دراوە، لەو ژمارەیەش یەک ملیار و (440) ملیۆن ژەمە ڤاکسین بە هاوڵاتیانى
چین دراوە و یەکەمە لەسەر ئاستى جیهان و لە پلەى دووەمیش هیندستان دەبینرێت بە
پێدانى (339) ملیۆن ژەمە ڤاکسین.
لە راپۆرتەکەى تەندروستى جیهانیش ئەوە خراوەتەڕو کە ئیمارات پلەى یەکەمى
گرتووە لە پێدانى ڤاکسین بەپێى ژمارەى دانیشتوانى، بەشێوەیەک بۆ هەر (100) کەسیک
(164) ژەمە ڤاکسینى دابەشکردووە.
395 جار خوێندراوەتەوە