حکومەتى عێراق پشوى جەژنى قوربانى راگەیاند

KNN : Kurdish News Network
06:52 - 15/07/2021
عێراق
+
-

حکومەتى عێراق حەوت رۆژ پشوى بۆجەژنى قوربان راگەیاند.

 

ئەمیندارێتى گشتى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، پشوى جەژنى قوربان لە رۆژى (18/7/2021) دەست پێدەکات تاکو رۆژى (24/7/2021)، رۆژى یەکشەممە (25/7/2021) دەوامى فەرمى لە سەرجەم دامودەزگاکانى دەوڵەتت دەستپێدەکاتەوە.

 

ئەوە لەکاتێکدایە حکومەتى هەرێمى کوردستانیش بە هەمان بۆنەوە رۆژانى (18) تاکو (22) ى ئەم مانگەى کردوەتە پشوى فەرمى.

1657 جار خوێندراوەتەوە