ئەندامێکى هاوپەیمانى فەتح لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق هەوڵێکى ئەمەریکا
بۆ مانەوەى مستەفا کازمى لە پۆستى سەرۆک وەزیرانى عێراق ئاشکرا دەکات.
عودەى ئەبولجۆن، ئەندامى فراکسیۆنى بەدر کە بەشێکە لە هاوپەیمانى فەتح لە
ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق، راگەیاند، ئەمەریکا فشار دەکات بۆ ئەوەى مستەفا کازمى
بۆماوەیەکى دوورو درێژ لە پۆستەکەیدا بمێنێتەوە.
ئەو پەرلەمانتارە روونکردنەوە لەبارەى پلانى ئەمریکا بۆ مانەوەى
مستەفا کازمى لە پۆستەکەیدا دەدات، لەو بارەیەوە دەڵێت، ئەمەریکا دەیەوێت پشێوى دروست
بکات، ئەوەش لەپێناوى دواخستنى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەران، کە بڕیارە لە مانگى
تشرینى یەکەمى ئەمساڵدا ئەنجام بدرێت.
راشیگەیاند، ئەمەریکا تائێستاش بەدواى هەلێکدا دەگەڕێت بۆ رشتنى ژەهر و
تێکدانى ئاسایشى عێراق.
ئەو پەرلەمانتارەى هاوپەیمانى فەتح ئاماژەى بۆ ئەوەشکردوە، بارودۆخى ئێستاى
عێراق بواردەدات بە دوژمنان بۆ ئەوەى هەوڵەکانیان بخەنەگەڕ بۆ ئەنجامنەدانى هەڵبژاردن
و لەو رێگەیەوە گرەنتى مانەوەى حکومەتەکەى مستەفا کازمى بکەن بۆماوەیەکى دوور و درێژ.
969 جار خوێندراوەتەوە