بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى
سلێمانى رایدەگەیەنێت؛ شەش مانگە حکومەتی هەرێم پارەی تەرخانکراوی دەرمانی نەخۆشخانەی
هیوای خەرج نەکردووە. دەشڵێت: نەخۆش هەیە لەم هەفتەیەدا (20) ملیۆن دینارى بەدەرمانداوە.
دکتۆر. سەباح هەورامى، بەڕێوەبەرى
گشتى تەندروستى سلێمانى رایگەیاند: شەش مانگە حکومەتی هەرێم پارەی تەرخانکراوی دەرمانی
نەخۆشخانەی هیوای خەرج نەکردووە.
دەشڵێت: هەموو کۆمپانیاکانی دەرمان هێنانی
دەرمانیان بۆ نەخۆشخانەی هیوا راگرتووە.
هەوارمى باس لەوەشدەکات، تا ئەو
کاتەی پارەی سلێمانی بەکاردەهات بۆ نەخۆشخانەکانی هەولێر و دهۆک، پارەی دەرمان بە
تەواوی دەدرا, بەڵام کاتێک بریاردرا پارەی بانکی سلێمانی تەنها بۆ نەخۆشخانەکانی
سلێمانی بەکاربێت، بریاردرا پارەی کۆمپانیاکان بکەنە تەنها (2%)
بەڕێوەبەرى
تەندروستى سلێمانى وتیشى: نەخۆش هەیە
لەم هەفتەیەدا (20) ملیۆن دیناری داوە بە دەرمان، خێزان هەیە لەم هەفتەیەدا ئۆتۆمبێلەکەى
فرۆشتووە بۆ دەرمانی شێرپەنجە، بەڵام بەشی پێداویستی نەخۆشەکەی نەکردووە.
983 جار خوێندراوەتەوە