وتەبێژى حکومەتى هەرێم: دەوامى فەرمانبەران وەک خۆى لێدێتەوە

KNN : Kurdish News Network
04:24 - 16/06/2021
کوردستان
+
-

وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند: ئەو بڕیارەى پێشتر لەبارەى دەوامى فەرمانبەرانەوە داویانە هەڵدەوەشێتەوە، دەشڵێت: دەوام لە فەرمانگەکانى حکومەت وەک خۆى لێدێتەوە.

لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا جووتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ناوەڕۆکى کۆبونەوەى ئەمڕۆى ئەنجومەنى وەزیرانى بۆ رۆژنامەنوسان خستەڕو و رایگەیاند: لەماوەى رابردوو هەست بە ناڕەزایەتى خەڵکدەکرا، لە پرسى کار و رۆتین و سستبونى خزمەتگوزراییەکان، بۆیە ئەو بڕیارەى پێشتر داومانە لەبارەى دەوامەوە هەڵدەوەشێتەوە و دەوام وەکخۆى لێدێتەوە.

دەشڵێت: جگەل لە ئاسایى بونەوەى دەوام، سیستمى نۆرەش نامێنێت، ئەوەش لە پێناو ئەوەى باشتر بتوانین کاروبارى خەڵک راپەڕێنین و رۆتینیات کەمبکەینەوە.

 

لەبارەى ناردنى (200) ملیارەکەى بەغدا، جوتیار عادل وتى: بڕیارى ناردنى پارەکە لە (1/1/2021) حساب دەکرێت شێوازى ناردنەکەى پەیوەستە بە حکومەتى عێراقەوە، بۆیە ئەگەر پارەکە بگات بەپێى داهاتى ناوخۆ و داهاتی نا نه‌وتی، كه‌ (50%)ی بۆ حكومه‌تی هه‌رێم ده‌مێنێـته‌وه‌، ئه‌و كات لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت مووچه‌ چۆن ده‌درێت و حکومەتیش بە پەرۆشە بۆ ئەوەى (100%)ى موچە بدرێت.

پەیوەست بە گرانبونى نرخى بەنزین، وتەبێژى حکومەت باسى لەوەکرد، نرخی به‌نزین له‌ جیهان به‌رزبووه‌ته‌وه‌. ئێمه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین نرخی به‌نزین جێگیر بكرێت و له‌ خزمه‌تی هاووڵاتیان بێت.

1728 جار خوێندراوەتەوە