فراکسیۆنی گۆڕان
لە پەرلەمانی کوردستان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و جەختدەکاتەوە، پێویستە حکومەت نەخشەیەکی
هەبێت بۆ کۆتاییهان و قەرەبوکردنەوەی لێبڕین و پێدانەوەی پاشەکەوتی موچەی موچەخۆران.
لە راگەیەنراوەکەی
فراکسیۆنی گۆڕاندا هاتووە، ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێم مافێکی دەستوری خەڵكی
کوردستان بەرهەمی کاری هاوبەشی تیمی حکومەتە،
هیوادارین حکومەت و دیوانی چاودێری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان داتا و زانیاری
و وردەکارییەکانی داهاتە نانەوتییەکان لەگەڵ دیوانی چاودێڕی دارایی عێراق بە خێرایی
وردبینی بکات و ئەرکی خۆی بۆ بەدەستهێنانی شایستە داراییەکان جێبەجێبکات.
دەقی راگەیەنراوی
فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان:
راگەیەنراوی
فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان
پاش بگرەو بەردەیەكی
زۆر، دواجار ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بریاری دا دوای جێبەجێكردنی رێكارەكانی ناو
بڕگە و ماددەكانی یاسای بودجەی ساڵی (2020)ی
عێراق، شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان بنێێرێت.
ناردنی شایستە
داراییەكانی هەرێم مافێكی دەستوری خەڵكی هەرێمی كوردستانە بەرهەمی كاری هاوبەشی تیمی
حكومەتە.
هیوادارین حكومەت
و دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی كوردستان داتاو زانیاری و وردەكاریەكانی داهاتە
نانەوتییەكان لەگەڵ دیوانی چاودێری دارایی عێراق بە خێرایی وردبینی بكات وئەركەكانی
خۆی لە بەرامبەردا بۆ بەدەستهێنانی شایستە داراییەكان جێبەجێ بکات.
-
ئەم هەنگاوە هاندەر بێت بۆ چاكسازی گشتی كە لە بەرنامەی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی
كوردستان دیاریكراوە.
-
دەبێت حكومەت نەخشەیەكی هەبێت بۆ كۆتایی پێهنان و قەرەبوكردنەوەی لێبڕین و پێدانەوەی
پاشەكەوتی موچە بە موچە خۆران.
-
جەخت دەكەینەوە لە ڕوانگەی نیشتیمانیمان بۆ سەرجەم كێشەكانی هەرێمی كوردستان و چارەسەركردنیان و بە دەستهێنانی دەستەكەوتەكان.
-
پێداگری دەكەین لە شایستە داراییەكان و پاراستنی خاكی هەرێمی كوردستان و هاوبەشی راستەقینە بۆ مافە دەستوریەكانی خەڵكی
كوردستان لەگەڵ حكومەتی عێراق.
فراكسیۆنی گۆڕان
2021/6/16
626 جار خوێندراوەتەوە