نوێنەرى ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەى هێرشکرنەسەر کەمپى
مەخمور و بەئامانجگرتنى هاوڵاتیانى مەدەنى هۆشدارى دەداتە تورکیا.
پەیجى کونسوڵخانەى ئەمەریکا لە هەولێر دەقى لێدوانێکى ليندا
تۆماس گرينفيڵد نوێنەرى ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکانى بڵاوکردەوە
کە تێدا رایگەیاندوە، بەڕونی بە بەرپرسە تورکەکانم وت کە ھەر ھێرشێک ھاوڵاتیانی مەدەنی
بکاتە ئامانج لە کەمپی پەنابەرانی مەخمور، پێشێلکرنی یاساى نێودەوڵەتی و مافەکانی
مرۆڤە.
راشیگەیاندوە، زۆر نیگەرانم لەو توندوتیژیانەی کە لە نزیک
کەمپەکە ڕویاندا، داوا لە ھەموو لایەنەکان دەکەم کە ڕێز لە مافەکانی پەنابەران
بگرن.
ئەو هەڵویستەى ئەمەریکا دواى ئەوە دێت کە رۆژى یەکشەممەى
رابردوو تورکیا بە فڕۆکەى بێ فڕۆکەوان کەمپى مەخمورى بۆردومان کرد.
1100 جار خوێندراوەتەوە