بەرێوەبەرایەتى ئاسایشى راپەڕین دەستگیرکردنى سێ کەسى لەسەر دزینى قاسەى
مزگەوتێک راگەیاند.
بەرێوەبەرایەتى ئاسایشى راپەرین لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، هێزەکانى
یاریدەدەرێتى ئاسایشى ناحیەى چوارقورنە پاش وەرگرتنى زانیارى و وەرگرتنى بڕیارى دادوەر سێ کەسیان بە تۆمەتى دزینى قاسەى مزگەوتى شافیعى لە
قەزاى چوارقوڕنە دەستگیرکردوە.
بەپێى راگەیەنراوەکەى ئاسایشى راپەرین، دواى دەستگیرکردنیان هەرسێ کەسەکە
دانیان بەوەداناوە کە قاسەى ئەو مزگەوتەیان شکاندوە و پارەکەیان دزیوە، هەروەها میحرابى
مزگەوتەکەشیان شێواندوە، بۆیە بە فەرمانی دادوەر و بەپێی
ماددەی (444) لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوتەوە
و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.
414 جار خوێندراوەتەوە