وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند، سەدان سزا لە دژی
ئێران لەبواری جێبەجێکردندا دەمێننەوە، تەنانەت ئەگەر تاران بگەڕێتەوە ناو
رێکەوتنە ناوەکییەکە.
ئەنتۆنی بلینکین وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە دانیشتنی ئەنجومەنی
پیراندا رایگەیاند، چاوەڕواندەکرێت ئەگەر ئێران بگەڕێتەوە بۆ جێبەجێکردنی رێکەوتنە
ئەتۆمییەکە سەدان سزا لە دژی بمێننەوە و لانەبرێن.
وتیشی، سزاکان ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە لەسەردەمی
سەرۆکایەتی دۆناڵد ترەمپدا بەسەریاندا سەپێنرابوون.
پێشتر جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا
رایگەیاندبوو، کە" واشنتن هیچ پلانێکی نییە بۆ زیادکردنی سزاکانی سەر ئێران،
ئەوەش لە پێناوی ئەوەی جارێکی دیکە بەرپرسانی ئێران بگەڕێنەوە سەر مێزی دانوستان.
613 جار خوێندراوەتەوە