سەرچاوەیەک لە وەزارەتی
دارایی و ئابووریی رایدەگەیەنێت؛ بەهۆى کەمبونەوەى داهاتى ناوخۆ لەم مانگە و کەمى
پارەى بەردەست (سیولە)، دابەشکردنى موچە چەند رۆژێک درێژ دەکرێتەوە، دڵنیایش دەدات،
حکومەت پابەندە کە هەر (30) رۆژ جارێک موچە دابەشبکات.
سەرچاوەیەک لە
وەزارەتى دارایى و ئابورى هەرێمى کوردستان بە دیجیتاڵ میدیاى(KNN)ى راگەیاند: داهاتى ناوخۆى هەرێم بۆ ئەم
مانگە کەمى کردووە و ئەوەش وایکردووە پارەى بەردەست (سیولە) بەتەواوى بەردەست
نەبێت بۆ دابەشکردنى موچە، لەبەر ئەم هۆکارە رۆژەکانى دابەشکردنى موچە کەمێک
درێژدەکرێتەوە.
ئاشکراشیکرد، هەریەک
لە سەرۆکى حکومەت و جێگرەکەیى و وەزیرى دارایى لەسەر هێڵن بۆ ئەوەى چارەسەرى ئەو
بابەتە بکەن و بە زوترین کات ئەو کورتهێنانە لە پارەى بەردەست پڕبکەنەوە.
ئەو سەرچاوەیەى
وەزارەتى دارایى دڵنیایدا، ئەم کێشەیە کاتییە و بۆ مانگەکانى داهاتوو موچە لە کاتى
خۆیدا دابەشدەکرێت وەک ئەوەى پێشتر حکومەت بەڵێنیداوە هەر (30) رۆژ جارێک موچە
دابەشبکات.
سلێمانى/ بڕیار نامیق
17317 جار خوێندراوەتەوە