كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق، لینكی داواكردنی دامه‌زراندنی كارمه‌ندی بۆ رۆژی هه‌ڵبژاردن كارا كردووه و ده‌توانن له رێگه‌ی ئه‌م لینكه‌ی خواره‌وه، داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن.
بەپێى راگه‌یه‌ندراوی كۆمیسیۆی باڵا، لینكی داواكاری بۆ دامه‌زراندن، بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو كارا ده‌بێت و دوێنێ یەکشەممە (23)ی ئایار تا رۆژى (1)ی ئاب، بەردەست دەبێت.
بەپێی دواکارییەکانی کۆمسیۆن فۆرم پڕکردنەوە ئەم کەسانە دەگرێتەوە:
1ـ فەرمانبەرانی هەموو فەرمانگەکانی حکومەت بەمەرجێ بڕوانامەکانیان لە ئامادەیی کەمتر نەبێت.
2ـ خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان و دەرچوانیان بەمەرجێ بڕوانامەی لە ئامادەیی کەمتریان نەبێت و تەمەنیان لە (19) ساڵ کەمتر و لە(56) ساڵ زیاتر نەبێت.
رۆژى (10) تشرینى یەکەمى ئەمساڵ، هەڵبژاردنى پێشوەختى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق ئەنجام دەدرێت و کۆمیسیۆنیش بەردەوامە لە ئامادەکارییەکانى.
له‌م لینكه‌ی خواره‌وه فێركاری پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمه‌كه ببینه و دواتریش داواكارییه‌كه پێشكه‌ش بكه.
لینكی خۆتۆماركردنی فه‌رمانبه‌ران بۆ رۆژی هه‌ڵبژاردن
2602 جار خوێندراوەتەوە