سلێمانى؛ پیاوێک دواى ئەوەى ژنەکەى بریندار دەکات خۆى دەکوژێت

KNN : Kurdish News Network
10:05 - 17/05/2021
کوردستان
+
-

لە گەڕەکێکى شارى سلێمانى ژن و مێردێک دەبێتە شەڕ و دەمەقاڵێیان و دواتر پیاوەکە گولـلەیەک دەنێت بەژنەکەیەوە و بریندارى دەکات و خۆشى دەکوژێت.

سەرچاوەیەک لە سەنتەرى فریاکەوتنى سلێمانى بە دیجیتاڵ میدیاى(KNN)ى راگەیاند: بەیانى ئەمڕۆ دوو شەممە، لە گەڕەکى کازیوەى شارى سلێمانى، بەهۆى دروستبونى شەڕ و دەمەقاڵێ لە نێوان ژن و مێردێک، پیاوەکە گولـلەیەک دەنێت بەژنەکەیەوە و بریندارى دەکات.

سەرچاوەکە وتیشى: ژنەکە بە بریندارى دەگەیەنرێتە نەخۆشخانەوە و گیانى لەدەستنەداوە، بەڵام پیاوەکە لەکاتى بریندارکردنى ژنەکەى دوو گولـلە لەخۆى دەدات و گیانلەدەستدەدات.

بەپێى زانیارییەکانى دیجیتاڵ میدیاى(KNN)، ژن و پیاوەکە تەمەنیان لە نێوان (35 بۆ 40) ساڵیدایە.

سلێمانى/ بڕیار نامیق

9238 جار خوێندراوەتەوە