برنج و شلەكانی
قەیسی و فاسۆلیا خواردنی سەرەكی بەیانی یەكەم ڕۆژ جەژنە لە هەرێمی كوردستان و زۆرینەی
هاوڵاتیان لەگەڵ ئەوانەشدا گۆشت و مریشك و چەند خواردنێكی دیكە دروست دەكەن.
ئامادەكردنی
نانی بەیانی جەژن كلتورێكی كۆنی كوردەوارییە، سەدان ساڵە بەردەوامە، هۆكاری
دروستكرنی ئەو خواردنانەش لە بەیانی جەژندا بۆ ئەوە تا بزانرێت ڕۆژەكە جیاوازە لە ڕۆژانی
ئاسایی و بۆنەیەك تایبەت هەیە، ئەمە جگە لەوەی دوای مانگێك بەڕۆژوبوون بۆ یەكەم
جار لەو ڕۆژەدا بەیانیان نا دەخورێت.
پسپۆڕانی تەندروستی
لێكدانەوەی جیاوازیان بۆ سود و زیانەكانی ئەو خواردنانە هەیە كە بۆ ژەمی بەیانیی یەكەم
ڕۆژی جەژن ئامادە دەكرێن، بەو پێیەی لە خواردنە چەور و قورسەكان پێكهاتوون، بەڵام
چونكە تەنها بۆ ژەمێك و یەكجار ئەو خواردنە ئامادە دەكرێت، زۆر باس لە زیانەكانی
ناكرێت، بەو مەرجەی خواردنەكان بەبڕی زۆر نەخورێن،بۆ ئەوەی ئەو خواردنەی لە بەیانیی جەژندا دەخورێت هیچ زیانێكی نەبێت، باشترە بەدوایدا كەسەكە نەخەوێت و پشوو نەدات، ئەمە جگە لەوەی وەرزش كردن زۆر گرنگەو یارمەتیدەر دەبێت بۆ هەرسكردنی ئەو خواردنە، هەروەها باشترە لە ژەمەكانی تردا خواردنی سوك بخورێت.
برنج كە
خواردنی سەرەكی هاوڵاتیانی كوردستانە، مەرجی سەرەكی جەژن كردنیشە، لە ئاو و پرۆتین
و نیشاستە و كەمێك چەوری ڕووەكی پێكهاتووە، دەوڵەمەندە بە خوێ كانزاییەكانی وەك
كالسیۆم و پۆتاسیۆم و سۆدیۆم و مەنگەنیز و كبریت و یۆد و فسفۆڕ، لەگەڵ بونی ڤیتامینەكانی (A,B,E).
خواردنی برنج،
وزە و توانایەكی زۆر بە لەش دەبەخشێت، بەتایبەت بۆ بەیانیی جەژن، هەروەها كارەكانی
گەدە چالاك دەكات و یارمەتی كرداری هەرس كردن دەدات، ئەمە جگە لەوەی بە بەراورد بە
بەشێك لەو خۆراكانەی كە ڕۆژانە دەخورێن خۆراكێكی سوكە، بەو مەرجەی بە بڕی زۆر نەخورێت
و بەشێوەیەكی تەندروست ئامادە كرابێت.
شلەی قەیسیش كە
بە شای سەر سفرەی جەژن ناودەبرێت و زۆر كەس بێ خواردنی هەست ناكات جەژنی كردبێت،
سودی خۆی هەیە، چونكە لە جۆرێكی میوە ئامادە دەكرێت، گۆشت و گوێز و بادەم و هەروەها
لەتكە نۆكی تێدەكرێت كە ئەوانیش سودی خۆیان هەیە و دەوڵەمەندن بە چەندین ماددەی خۆراكی.
هەروەها شلەی
فاسۆلیا لەش لە ژەهراویبوون دەپارێزێت، دەبێتە هۆی چالاككردنی مێشك و وزە و توانا
بە لەش دەدات، سودی بۆ ئێسكەكان هەیە، هاوكات لە ڕووی دەرونییەوە هەستی ئارامی دەبەخشێت،بەڵام ئەو كەسانەی
گرفتی كۆڵۆنیان هەیە دەبێت لەكاتی خواردنی فاسۆڵیادا ئاگاداری خۆیان بن، چونكە لە
هەندێك حاڵەتدا دەبێتە هۆی هەڵئاوسان و گرفت بۆ كۆئەندامی هەرس دروست دەكات.
2247 جار خوێندراوەتەوە