وەزارەتى ئەوقاف: سبەینێ بە دواى مانگدا دەگەڕێین

KNN : Kurdish News Network
10:51 - 10/05/2021
کوردستان
+
-

لیژنەی بینینى  مانگ رایدەگەیەنێت؛ تائێستا دیار نیە چوارشەممە جەژنە یان تەواوکەری مانگی رەمەزانە.

لیژنەی  بینینى مانگ سەربە وەزارەتی ئەوقافی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: سبەینێ سێشەممە لیژنەی باڵای  بینینى مانگ، بە هەماهەنگی لیژنەی  بینینى مانگ لە پارێزگاکان کۆدەبێتەوە.

وتوشیەتى: کۆبوونەوەکە بە مەبەستی دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە، دیاریکردنەکەش بە پێی بەڵگەی شەرعی دەبێت، هەر سبەینێ ئێوارەش ئاشکرای دەکەین رۆژی چوارشەمە جەژنە یاخود رۆژی پێنج شەمە.


ئەمڕۆ (28)مین رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆزە لە هەرێمی کوردستان و بەشێکی دیکەی وڵاتانی موسڵمان، تائێستا روون نیە، رەمەزانی ئەمساڵ(29) رۆژ دەبێت یاخود دەبێتە مانگی تەواو واتا رەمەزان (30) رۆژی خۆی تەواو دەکات.

5711 جار خوێندراوەتەوە