بەهۆی
بۆردومانی سوپای تورکیاوە گوندی کێستە سەر بە ناحیەی کانی ماسی، لە سنوری پارێزگای
دهۆک چۆڵکرا.
ئێوارەی ئەمڕۆ
شەڕ لە نێوان سوپای تورکیا و پەکەکە لە دەروربەری گوندی کێستە لە ناحیەی کانی ماسی
سەر بە پارێزگای دهۆک رویداوە و بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیاوە دانیشتوانەکەی
گوندەکەیان چۆڵکرد.
گوندی کێستە نزیکەی (15) ماڵی نیشتەجێیە، بەهۆی
بۆردومانەکەوە بەشێک لە دانیشتوانی گوندەکە چونەتە زاخۆ و ئاگر لە دەوروبەری
گوندەکە کەوتووە و بەشێک لە دارستانەکە سوتاوە.
382 جار خوێندراوەتەوە