نرخی کارەبای مۆلیدە ئەھلییەکان
له‌ناو شاری سلێمانى بۆ مانگی نیسان دیاری‌کرا و دواى مانگى رەمەزانیش خشتەى کارکردنى
مۆلیدەکان گۆڕانکارى بەسەردا دێت.
بەپێى راگەیەنراوێکى قایمقامیەتى قەزاى ناوەندى سلێمانى ئەمڕۆ سێشه‌ممه
(2021.5.4) لیژنەی دیاریکردنی نرخی مۆلیدە
ئەھلییەکان، له‌سه‌ر بنه‌مای نرخی سوته‌مه‌نی له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان
نرخی كاره‌بای مۆلیدە ئه‌هلييه‌كانی بۆ مانگی چوار (نیسان) به (38) دینار بۆ یه‌ك سه‌عات/ ئه‌مپێڕ كاركردن دیاریكرد.
بەپێى راگەیەنراوەکە، كاركردن و ته‌رخانكردنی
كاره‌با له‌لایه‌ن موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانه‌وه بۆ هاوڵاتیان له‌نێوان (50) بۆ
(70) سه‌عاته به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێڕ كاره‌بای مۆلیده‌ی ئه‌هلی بۆ ئه‌و
مانگه له نێوان دوو هه‌زار بۆ دوو هه‌زار و (500) دیناره، به‌هۆی جیاوازی كارپێكردنی
موه‌لیده‌كان له‌گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه، نرخی ئه‌مپێڕێك كاره‌بای موه‌لیده
گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه جیاواز ده‌بێت.
سەبارەت بە کارکردنى مۆلیدە ئەهلیەکانیش لەمانگى ئایاردا لە راگەیەنراوەکەدا
هاتوە، خشته‌ی كارپێكردن و دابینكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن مۆلیده ئه‌هلییه‌كانه‌وه
بۆ مانگی پێنج (ئایار) تا كۆتایی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز پێدانی كاره‌بای مۆلیده
له سه‌عات (12)ـی نیوه‌ڕۆ بۆ سه‌عات (4)ی به‌ره‌به‌یان ده‌بێت، له‌و ماوه‌ی دیاریكراوه
هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتمانی كوژایه‌وه پێویسته مۆلیده ئه‌هلییه‌كان له‌ماوه‌ی
(10) خولەکدا كاریان پێبكرێت، به‌ڵام له دوای مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز گۆڕانكاری تێدا
ده‌كرێت.
4641 جار خوێندراوەتەوە