پێنج خۆراك بۆ ئەو كەسانەی زوو شتیان بیردەچێتەوە

KNN : Kurdish News Network
06:52 - 03/05/2021
تەندروستی
+
-

بیرچونەوە یەكێكە لە گرفتە سەرەكییەكانی ئەم سەردەمە، كە گەنج و پیری گیرۆدەكردووە، بەجۆرێك هەندێك كەس كاتێك شتێكیان پێدەوترێت و باسی بابەتێكیان بۆ دەكرێت یاخود كارێك لەمێشكیاندایە و دەیانەوێت ئەنجامی بدەن، دوای چەند خولەكێك یان ماوەیەك بیریان دەچێتەوە.

 
پسپۆڕانی تەندروستی ئاماژە بەوە دەكەن، بیرچونەوە پەیوەندی بە تەمەنەوە نییە، ئەو حاڵەتە زۆر جار كەسەكە لەناو هاوڕێ و كەسەكانیدا توشی شەرمەزاری دەكات، چونكە لە هەندێ حاڵەتدا كەسێك ناوی هاوڕێ و كەسە نزیكەكانی یاخود بەراوارێكی دیاریكراوی بیردەچێتەوە.

 

پێشبینی دەكرێت هۆكاری ئەو حاڵەتە كەمخەوی و دڵەڕاوكێ و چەند هۆكارێكی دیكە بێت، سیستمی خۆراكی تەندروستی و چەند جۆرێكی خواردن و خواردنەوە دەتوانن ئەو نیشانەنانە كەمبكەنەوە و چارەسەری گرفتی بیرچونەوە بكەن.

 

ماڵپەڕی میدیكاڵ ئێكس پرێس باسی پێنج خواردنی كردووە كە چارەسەری بیرچونەوە دەكەن و بیر بەهێز دەكەن ئەوانیش بریتین لە:

 

1-هێلكە: سەرچاوەیەكی سەرەكییە بەو ماددە خۆراكییانەی بۆ مێشك پێویستن، بەتایبەت ڤیتامینەكانی (B6,B12)هەروەها فۆلات و كۆلین، كە زۆر گرنگن بۆ بەهێزكردنی بیر و ڕێگری لە بیرچونەوە.

 

2- سەوزەكان: خواردنی بڕێكی زۆری سەوزەكان بەتایبەت ئەوانەی ڕەنگیان سەوزە، ئەگەر لاوزابونی مێشك و بیرچونەوە كەمدەكەنەوە، بەتایبەت بروكلی و بیبەر، سپیناخ و كەلەرم.

 

3- ماسییە چەورەكان: خواردنی ماسی سەلەمون و سەردین زۆر گرنگن بۆ چالاككردنی بیر و ڕێگری لە بیرچونەوە، بە تایبەت ئەوانەی دەوڵەمەندن بە ئۆمیگا 3 كە دەبێتە هۆی چالاككردنی مێشك، بۆیە زۆر گرنگە هەفتانە دوو جار ماسی بخورێت.

 

4- چەرەسات: سەرچاوەیەكی گرنگ و سەرەكی ڤیتامین ، كە لەهەمان كاتدا ماددەیەكی دژە ئۆكسیدە، بەتایبەت بادەم كە زۆر پێویستە بۆ چالاككردنی بیر.

 

5- توو: توێژینەوەكان جەخت دەكەنەوە لەسەر گرنگی خواردنی جۆرەكانی توو بۆ چالاككردنی مێشك، چونكە بڕێكی زۆر ماددەی دژە ئۆكسیدیان تێدایە، كە پاڵ بە بڕێكی زۆر خوێن و ئۆكسجینەوە دەنێن بۆ مێشك.

1151 جار خوێندراوەتەوە