گوژمەیەکى دیکەى ڤاکسینى فایزەر گەیشتە عێراق

KNN : Kurdish News Network
09:37 - 03/05/2021
عێراق

وەزارەتى تەندروستى عێراق رایگەیاند؛ کوژمەیەکى دیکەى ڤاکسینى فایزەر گەیشتۆتە عێراق، دەشڵێت: هەفتانە پڕۆسەکە بەردەوام دەبێت.

لە راگەیەنراویکدا، وەزارەتى تەندروستى عێراق ئاشکرایکرد، لەچوارچێوەى ئەو گرێبەستەى لەگەڵ کۆمپانیاى فایزەر ئەنجامدراوە، کوژمەیەکى دیکەى ڤاکسینەگە گەیشتە.

بەپێى راگەیەنراوەکە، وەرگرتنى ڤاکسینەکە لەلایەن عێراقەوە بەشێوەیەکى هەفتانە بەردەوام دەبێت و ڤاکسینەکەش بەسەر تەواوى بەرێوەبەرایەتییە تەندروستییەکانى عێراقدا دابەشدەکرێت بە هەرێمى کوردستانیشەوە.

عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەى لە ئێستادا ژمارەیەکى زۆر توشبوى کۆرۆناى تێدا تۆمار دەکرێت، بەشێوەیەک بەپێى دوا ئامار ژمارەى توشبوان لەو وڵاتە گەیشتوە بە (1070366) توشبو، لەو ژمارەیەش (949341) چاکبونەتەوە و ژمارەى گیانلەدەستدانیش گەیشتوە بە (15498).

339 جار خوێندراوەتەوە