بۆ دابینکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا (154) ملیار دۆلار لە جیهاندا خەرجدەکرێت

KNN : Kurdish News Network
02:39 - 29/04/2021
ئابوری

بەپێی لێکۆڵینەوەکانی کۆمپانیای (IQVIA)ی ئەمەریکی، کە تایبەتە بە ئاماری کەرتی تەندروستی تاکو ساڵی (2025) بۆ دابینکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا لە سەرتاسەری جیهان (157) ملیار دۆلار خەرجدەکرێت.

 

هەر بەپێی لێکۆڵینەوەکانی ئەو کۆمپانیایە، زۆرترین پارە بۆ دابینکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا لە (2021)دا خەرج دەکرێت، کە دەگاتە (54) ملیار دۆلار.

 

کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەکردووە، هەتا کۆتایی ساڵی (2022) بە رێژەی (70٪)ی مرۆڤایەتی لەسەرتاسەری جیهان ڤاکسیندان.

 

بەپێی پێشبینییەکانی ئەو کۆمپانیایە، دوای ساڵی (2025) پرۆسەی ڤاکسین پێدان بۆ بەهێزکردنی بەرگری لەش بەرامبەر کۆرۆنا بەردەوام دەبێت، بەڵام ئەو کاتە خەرجییەکان کەمتردەبێتەوە و دادەبەزێت بۆ (11) ملیار دۆلاری ساڵانە.

140 جار خوێندراوەتەوە