وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاشکرایکرد، عێراق لە کێشەیەکی کەڵەکەبوودا دەژی و ئاستی هەژاری لە وڵات گەیشتووەتە رێژەی (27%).
عەبدولزەهرە هنداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە کۆنگرەیەکی
ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لە دوای بەرزبونەوەی
نرخی دۆلار هەڵئاوساون بە رێژەی (4.9 بۆ 5% )بەرز بووەتەوە، هەروەها ئاستی هەژاری
بە رێژەی ( 26%- 27%) بەرز بوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، وەزارەتی پلاندانان پلانێکی چاکسازی تەواوی ئامادەکردوە بۆ گرتنەبەری کێشە کەڵەکەبووەکانی کە وڵاتی تێدا دەژی وەک ئابووری و تەندروستی، کە
بوونە هۆی بەرزبوونەوەی رێژەی هەژاری و بەرزبوونەوەی نرخ و هەڵئاوساون.
ئاماژەی بەوەشکردووە چاوەڕواندەکرێت، لەگەڵ بەردەوامبوونی بەرزبوونەوەی
نرخی دۆلار رێژەی هەژاری لە عێراق بەرزتر دەبێتەوە.
496 جار خوێندراوەتەوە