لەئەنجامى کەوتنەوەى ئاگر لەناو بازاڕێکى شارى هەولێر دەیان مێز و
کەپرى کاسبکارانى ئەو بازارە سوتان.
بەپێى زانیارییەکان، ئاگرەکە کاتژمێر شەشى ئەم ئێوارەیە لە نزیک پردى
سەیداوەى شارى هەولێر کەوتوەتەوە و بەهۆیەوە نزیکەى (40) کەپر و مێز کە کاسبکارانى ئەو بازارە وەک شوێنى خستنەروو و
فرۆشتنى کاڵاکانیان بەکارى دەهێنن سوتان.
بەوتەى وتەبێژى بەرگرى شارستانى هەولێر، ئاگرەکە کۆنترۆڵکراوە و رێگرى کراوە لەوەى بگاتە دوکانەکانى ئەو بازاڕە، بەڵام
لە نێوان (30) بۆ (40) کەپر و مێزى کاسبکارانى بازارى سەیداوە سوتاون.
بەپێى زانیارییەکان، هۆکارى کەوتنەوەى ئاگرەکە شۆرتى
کارەبا بووە و رووداوەکەش هیچ زیانێکى گیانى لێنەکەتوەتەوە
739 جار خوێندراوەتەوە