مستەفا کازمى: لەدادگاى فیدراڵى تانە لە یاساى بودجە دەدەین

KNN : Kurdish News Network
07:00 - 15/04/2021
کوردستان

بەهۆى فەرامۆشکردنى کەرتى کارەبا و تەندروستى حکومەتى عێراق بە نیازە تانە لە چەند برگەیەکى یاساى بودجەى ساڵى (2021) ى عێراق بدات.

مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق لەمیانى کۆبونەوەى لەگەڵ چەند سەرۆک هۆزێکى پارێزگاى موسەننا ى باشورى عێراق رایگەیاندوە، لە دادگاى فیدراڵى تانە لە چەند بڕگەیەکى یاساى بودجەى عێراق دەدەن.

 

سەرۆک وەزیران عێراق هۆکارى تانەدان لەو بڕگانەى یاساى بودجەى رونکردوەتەوە رایگەیاندوە، ئەو بڕگانەى یاساکە کاریگەرییان لەسەرکەرتەکانى  کاربا و تەندروستى و چەند کەرتێکى دیکە دەبێت، بێ ئەوەى وردەکارى زیاتر ئاشکرا بکات.

332 جار خوێندراوەتەوە