گۆڕانکارى لە پۆستى بەڕێوەبەرى پۆلیسى پارێزگاى کەرکوک و پۆلیسى فریاکەوتنى
ئەو پارێزگایەدا دەکرێت، دوو ئەفسەرى کورد لە پۆستانەدا دادەنرێن
بەپێى زانیارییەکان، بە فەرمانێکی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، لیوا عەلی
کەمال لە پۆستی بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرکووک دووخراوەتەوە و عەمید کاوە غەریب وەک بەڕێوەبەری نوێى پۆلیسی ئەو پارێزگایە دەستنیشانکراوە.
هەروەها عەمید رزگار عەبدولەتیف وەک بەڕێوەبەری نوێی پۆلیسی فریاكەوتنی كەركوك
دەستنیشانکراوە، بەرێوەبەرى پێشوى پۆلیسى فریاکەوتنیش کراوەتە بەرێوەبەرى بنکەى پۆلیسى عروبە .
479 جار خوێندراوەتەوە