وردەکاری خنکاندنی کچێک لەلایەن باوکییەوە

KNN : Kurdish News Network
01:29 - 15/04/2021
کوردستان
+
-

ئەمڕۆ پێنجشەممە، تەرمی ژنێک لە لێواری زێی بچوک لە نزیک گوندێکی ناحیەی تەق تەق بە خنکێنراوی دۆزرایەوە، بە وتەی پۆلیس باوکی ئەو ژنە دانی بە کوشتنی کچەکەیدا ناوە.

 
هەرێم دڵشاد لێپرسراوی بنکەی پۆلیسی تەق تەق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئاگادارکراونەتەوە لە دۆزینەوەی تەرمێک لە نزیک گوندێکی سەر بە ناحیەی تەق تەق ، دوای گەیشتنی تیمەکانی پۆلیس بۆ شوێنی روداوەکە تەرمەکە  ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کۆیە کراوە.

وتیشی، باوکی ژنەکە دانی بەوەدا ناوە کە خۆی کچەکەی لەناو ئاوی زێی بچوک خنکاندوە و تەرمەکەی لەوێ جێهێشتوە، هاوکات لە پزیشکی دادی دەرکەوتووە کە ئاسەواری چەقۆ لەسەر دەستی ژنەکە هەبوە.

 

لێپرسراوی بنکەی پۆلیسی تەق تەق ئاماژەی بەوەشکرد، ڕوداوەکە کێشەیەکی کۆمەڵایەتیە و  کەسێکی دیکە بریندارە کە لەلایەن هاوسەری ژنە خنکێنراوەکە بە چەقۆ بریندارکراو ەو  ئێستا بە برینداری دەستبەسەر کراوە.

 

بە وتەی پۆلیس، ئەو ژنە تەمەنی (23) ساڵە و خاوەنی منداڵێکە و لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لە روداوەکە.

هەژار ڕەشید/ كۆیە

 

4963 جار خوێندراوەتەوە