چەند كاتژمێرێكی
دیكە موسڵمان دەستدەن بە ئامادەكردنی ژەمی بەرەبانگ، بە درێژی مانگی ڕەمەزان كاتژمێرێك
پێش بانگی بەیانی ژەمێك نان دەخۆن و تا بانگی ئێوارە هیچ جۆرە خواردن و خواردنەوەیەكی
دیكە ناچێتە گەدەیانەوە.
پسپۆڕانی تەندروستی
جەخت لەسەر گرنگی خۆراكەكانی ژەمی پارشێو دەكەنەوە، زانایانی ئاینیش بە گرنگی دەزانن
موسڵمانان پێش دەستپێكردنی ڕۆژوەكەیان ئەو ژەمەبخۆن.
بۆ ئەوەی ژەمی
پارشێو تەندروست بێت و زیانی بۆ كەسەكە نەبێت، پسپۆڕەكان چەند ئامۆژگاری و ڕێنماییەكی
گرنگیان خستوەتەڕوو كە باشترە لە یەكەم پارشێودا جێبەجێ بكرێن، ئەوانیش بریتین لە:
1- بوونی
خۆراكی پڕ پرۆتین لەسەر خوانی یەكەم پارشێو بە تایبەت هێلكە چونكە هەستی تێربوون دەبەخشێت.
2- خواردنی
ماست و هەنگوین و شیر سودێكی زۆری هەیە و هەستی برسێتی لە كاتی بەڕۆژووبوندا كەمدەكاتەوە.
3- دووركەوتنەوە
لە خواردنە سورەوەكراوەكان بەتایبەت پەتاتە، پاقلە، هەروەها خواردنی ترش و تون
چونكە سەرجەمیان هەستی تینوێتی زیاد دەكەن.
4 - نەخواردنی خۆراكە دەستكردە پیشەسازییەكان
وەك باستورمە و سەلامی و پەپەرۆنی، هەروەها بەكارنەهێنانی بەهارات بۆ ئەو خواردنانەی
لە پارشێودا ئامادە دەكرێن.
5 -بۆ ڕێگریكردن لە زیادبونی كێشی لەش لە ڕەمەزاندا،خواردنی
سەوزە و میوەكان زۆر گرنگە چونكە بڕی پێویستی ڤیتامین و ماددە خۆراكییە گرنگەكان بۆ
لەش دابین دەكەن، بەتایبەت خەیار و تەماتە، بیبەر، گێزەر.
6 -خواردنی مۆز و خورما و قەیسی وشك سودێكی زۆر هەیە، چونكە
دەوڵەمەندن بە پۆتاسیۆم كە ڕێگری لە تینو بوون دەكات.
7- خواردنەوەى
پەرداخێك شەربەتی لیمۆ و نەعنا یاخود چا گیاییەكان هەستی تێنوێتی كەمدەكەنەوە و سوود
بە لەش دەبەخشن.
4691 جار خوێندراوەتەوە