لە قەزای کەلار
باوکێک بە هەڵە بە ئوتۆمبێلەکەی منداڵە سێ ساڵانەکەی خۆی دەشێلێت.
بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی
گەرمیان رایگەیاند: بەیانی ئەمڕۆ لەگەڕەکی شەهیدانی قەزای کەلارەوە منداڵێکی سێ ساڵان
هێنراوەتە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار کەبەهۆی شێلان بەئۆتۆمبێل گیانیلەدەستدابوو .
لەبارەى
روداوەکەوە، باوکی منداڵەکە باسیلەوەکردوە بەیانی ئەمڕۆ بە ئۆتۆمبێلەکەی کە جۆری جێب
لاریدۆیە لەلای ماڵی خۆیان بەهەڵە کوڕە سێ ساڵانەکەی شێلاوە.
لەئێستادا، بەمەبەستی
توێکاری تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە.
1727 جار خوێندراوەتەوە