وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم بڕیاریدا،
دەرگای ناوەندەکانی خوێندن بە داخراوی بمێننەوە تا ئەو کاتەی لیژنەی باڵای
روبەروبونەوەی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە و بڕیار دەدات.
لە راگەیەنراوێکی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی
هەرێمدا هاتووە، تاکاتی ئەنجامدانی کۆبونەوەی لیژنەی باڵای بەرەنگاربونەوەی
ڤایرۆسی کۆرۆنا، تەواوی ناوەندەکانی خوێندنی سەر بە وەزارەتەکە بە (حکومی و
ناحکومی)، بە داخراوی دەمێننەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، لەکاتی داخستنی
ناوەندەکانی خوێندن، تەنیا تاقیکردنەوەکان بە گوێرەی خشتەی راگەیەنراو و بە
جێبەجێکردنی رێکارەکانی خۆپارێزییەوە ئەنجامدەدرێن.
رۆژی (30/3/2021) لیژنەی باڵای روبەروبونەوەی
کۆرۆنا لە هەرێم بڕیاریدا زانکۆ و پەیمانگە و قوتابخانەکان بە
کەرتی گشتی و تایبەتەوە تا رۆژی (10/4/2021) دابخرێن.
1893 جار خوێندراوەتەوە