وتەبێژى حکومەتى هەرێم رایدەگەیەنێت؛ توشبون و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا
بەردەوام لە بەرزبونەوەدایە، ئاشکراشیکر، ئەگەر هەیە لە سبەینێوە قەدەغەى هاتوچۆ
رابگەیەنین.
جوتیار عادل، وتەبێژى حکومەتى هەرێم لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا بە
میدیاى پارتى راگەیاند: رۆژ بە رۆژ ژمارەى توشبون و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا بەرز
دەبێتەوە، بۆیە ئەگەر هاوڵاتیان پابەند نەبن ناچار دەبین هەندێ رێکار و بڕیارى نوێ
رابگەیەنین.
لەبارەى قەدەغەى هاتوچۆشەوە، وتەبێژى حکومەت ئاشکرایکرد، بەهۆى هەڵکشانى
ئامارەکانى کۆرۆنا رەنگە لە سبەینێوە چوار بۆ پێنج رۆژ قەدەغەى هاتوچۆ رابگەیەنین.
ئەوە لە کاتێکدایە، تەنها ئەمڕۆ هەزار و (217) کەس لە هەرێمى کوردستان توشى
کۆرۆنابوون و (13) توشبوى ڤایرۆسەکەش گیانیانلەدەستداوە.
1516 جار خوێندراوەتەوە