ناوەڕۆکى کۆبونەوەى ئەنجومەنى وەزیران

KNN : Kurdish News Network
04:00 - 07/04/2021
کوردستان
+
-

ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم رایدەگەیەنێت؛ ئێمە پابەندین بە بڕگەکانی یاسای بودجە و داواشمان لە حکومەتی فیدراڵی کرد کە پابەندبوونەکانی خۆی بەرامبەر هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکات، دەشڵێت: حکومەتى هەرێم بەردەوام دەبێت لە چاکسازییەکانى و زیادکردنى داهات.

ئەمڕۆ چوارشەممە، بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

بەپێى راگەیەنراوى کۆبونەوەکە، دەستخۆشى لە تیمى دانوستانکارى هەرێم کراوە کە ئەرکەکانیان بە باشی ئەنجامداوە،  جەختیشکراوەتەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان، پابەندە بە بڕگەکانی یاسای بودجە و داواشیان لە حکومەتی فیدراڵی کرد کە پابەندبوونەکانی خۆی بەرامبەر هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکات.

باس لەوەشکراوە،حکومەتى هەرێم بەردەوام دەبێت لە پرۆسەی چاکسازی و کارکردن بۆ زیادکردنی داهات و کەمکردنەوەی خەرجییەکان بە ئاراستەی دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی شایستە و گەشەپێدانی دۆخی ئابووری هەرێمی کوردستان.


لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکە، وەزیری پلاندانان، راپۆرتێکی دەربارەی دوایین ئامادەکارییەکانی تایبەت بە گەڵاڵەکردنی رەشنووسی یەکەمی یاسای بودجەی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی دارایی (2021) خستەڕوو. جە‌ختی كردە‌وە‌ كە‌ ئامادە‌كارییە‌كان هەنگاوی باشیان بڕیوە و لە‌داھاتوویە‌كی نزیكدا، ئە‌و پڕۆژە‌‌ یاسایە‌ ئامادە‌ دە‌بێت.

527 جار خوێندراوەتەوە