لە میانی سەردانەکەی بۆ ئیمارات مستەتەفا کازمی داوا لە
بازرگان و کۆمپانیاکانی ئەو وڵاتە دەکات، بۆکاری وەبەرهێنان و بازرگانی بێنە
عێراق.
لە بەیاننامەیەکدا نوسینگەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی
عێراق بڵاویکردەوە، لە کۆبونەیەکدا لەگەڵ ژمارەیەک کۆمپانیا و بازرگانی ئیماراتی
دوپاتیکردەوە کە، عێراق بە بارودۆخێکی سەخت و ئاڵۆزدا تێپەڕووە، ئەوەش بۆتە هۆی
دواکەوتنی پرۆژە خزمەتگوزارییەکان لە وڵاتەکەدا.
لەبارەی ئەو وەرەقەی چاکسازییەی کە ئامادەکرابوو.
بۆ چاکسازی لەکەرتی تایبەت و دابینکردنی هەموو ئاسانکارییەک بۆی، کازمی
جەختیکردۆتەوە، کە دەرگای عێراق لەبەردەم کۆمپانیاو بازرگانەکانی ئیمارات کراوەیە.
وتیشی: حکومەتی عێراق لەکەرتی دارایی و
ئابووری و گەشەپێداندا ڕێوشوێنێکی بوێرانەی گرتەبەر و چەندین ڕێوشوێن گیراوەتەبەر
بۆ کەمکردنەوەی ئاستەنگی بەردەم کۆمپانیاکان.
ئەمڕۆ یەک شەممە، دواى چوار رۆژ لە سەردانەکەى بۆ سعودیە مستەفا کازمى سەرۆک
وەزیرانى عێراق بە سەرۆکایەتى شاندێکى باڵاى حکومى گەیشتە ئیمارات.
408 جار خوێندراوەتەوە