گروپێکى هاککەران زانیارى (533) ملیۆن بەکارهێنەرى فەیسبوک بڵاودەکەنەوە

KNN : Kurdish News Network
09:33 - 04/04/2021
زانستی
+
-

گروپێکى هاککەرەکان زیانیارى (533) ملیۆن بەکارهێنەرى فەیسبوک بڵاو دەکەنەوە، پسپۆڕانى بوارى ئاسایشى ئینتەرنێتیش هۆشداریدەدات لە بڵاوکردنەوەى زانیارییەکان.

بەپێى هەواڵى سایتى بزنس ئینسایدەر، ئەو گروپە هاککەرە لە (106) وڵاتى جیهانەوە زانیارى (533) ملیۆن بەکارهێنەرى فەیسبوک وەک (ژمارەى تەلەفون، زانیارى کەسى) بەشێوەیەکى ئاشکرا و بەبی بەرامبەر بڵاکردەوە ئەوەش دواى هاککردنى ئەکاونتەکانیان.

ئاشکراشیکردووە، گروپەکە زانیارى کەسى (32) ملیۆن بەکارهێنەرى فەیسبوکیان لە ئەمەریکا بڵاوکردۆتەوە کە ئەوەش زۆرترینە و لە دواى ئەویش بەریتانیا دێت بە (11) ملیۆن و لە پلەى سێیەمیش هیندستان دەبینرێت بە شەش ملیۆن.

زانیارییە کەسییەکانیش کە بڵاوکراونەتەوە بریتى بوون لە ( ژمارەى تەلەفون، شوێنى نیشتەجێبون، رۆژى لەدایکبون و ئیمەیلى کەسەکە).

پسپۆڕانى بوارى ئاسایشى ئەنتەرنێتیش، هۆشدارى دەدەن لە بەکارهێنانى ئەو زانیاریانە لەلایەن لەلایەن خەڵکانى دیکەوە بۆ مەبەستى ساختەکارى و دزى و تاوان.

559 جار خوێندراوەتەوە