وەزارەتى تەندروستى تورکیا رایگەیاند؛ لە (24) کاتژمێرى رابردودا (39)
هەزار و (302)کەس توشى کۆرۆنابوون و (152) کەسیش بەهۆیەوە گیانیانلەدەستداوە.
بەوەش تورکیا پلەى یەکەمى گرتووە لەسەر ئاستى وڵاتانى ئەوروپا لە توشبون بە
کۆرۆنا لە رۆژێکدا.
ئەوە لە کاتێکدا لە فەرەنسا رۆژانە نزیکەى (30) هەزار کەس و لە ئەڵمانیاش نزیکەى (24) هەزار کەس توشى کۆرۆنا
دەبن و ئەم دو وڵاتەش لە ریزبەندى دووەم و سێهەمدا هاتوون.
بەشێک لە میدیاکانى تورکیا رەخنە لە حکومەت دەگرن بەوەى رێکارەکانى
روبەڕوبونەوەى سست کردووە، تەنانەت رێگەى بەوەداوە حیزبە سیاسییەکان کۆنگرە و
کۆبونەوەى گەورەى جەماوەرى سازبکەن، لەنێویاندا کۆنگرەى حەوتى ئاکپارتى و
کۆبونەوەکانى نەورۆز.
627 جار خوێندراوەتەوە