ڤاکسینى ئەسترازینیکا بڕیارى لەسەردرا

KNN : Kurdish News Network
09:06 - 19/03/2021
تەندروستی
+
-

دواى هەڵپەساردنى لەلایەن چەند وڵاتێکەوە، ئاژانسى دەرمانى ئەوروپا بڕیار لەسەر ڤاکسینى ئەسترازینیکا دەدات.

بەڕێوەبەرى ئاژانسى دەرمانى ئەوروپا رایگەیاند: لیژنەیەکى سەر بە ئاژانسەکەمان لێکۆڵینەوەى تەواوەتى لەسەر ڤاکسینى ئەسترازینکاکردووە و گەیشتوین بە ئەنجامێکى زانستى کە ئەسترازینیکا ڤاکسینێکە بۆ بەکارهێنان بێ کێشەیە.

بەپێى وتەى ئیمەر کوک، بەڕێوەبەرى ئاژانسەکە،" ئەو دەنگۆیانەى لەسەر ڤاکسینەکە بڵاوبونەتەوە کە مەترسى کڵۆبونى خوێنى هەیە، هیچ پەیوەندى بە بەکارهێنانى ڤاکسینەکەوە نیە".

ئەو لێکۆڵینەوەیە لە کاتێکدایە، چەندین وڵاتى ئەوروپى بەتایبەتیش ئیتاڵیا و هۆڵەندا، بەهۆى دەرهاویشتە نەرێنییەکانى دواى بەکارهێنان، ڤاکسینى ئەسترازینکایان هەڵپەسارد، بەڵام دواى ئەو لێکۆڵینەوەیە حکومەتى رۆما بڕیاریداوە متمانە بداتەوە بە ڤاکسینەکە و دەست بە بەکارهێنانى بکەنەوە.

ڤاکسینی ئەسترازێنیکا کە هابەشى زانکۆى ئۆکسفۆرد دروستکراوە، یەکێکە لەو ڤاکسینانەى زوو بڵاوبویەوە بەسەر بەشێکى زۆر لە وڵاتانىجیهاندا بەتایبەت یەکێتى وڵاتانى ئەوروپا، بەڵام بەهۆى ئەو دەرهاویشتە نەرێنیانە بەتایبەت کڵۆ بونى خوێن، زیاتر لە (10) وڵات بەکارهێنانى ڤاکسینەکەیان راگرت.

701 جار خوێندراوەتەوە