وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە
ئاماژەی بەوەکردووە، پێویستە
هاوڵاتی عێراقی و كەسانی بیانی پشكنینی كۆرۆنا ئەنجام بدەن 72 كاتژمێر بەر لە گەشت
كردنیان بۆ هەرێمی كوردستان بە پێی رێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستی و پێویستە
دەرئەنجامی پشكنینيان ''نێگەتیڤ'' بێت.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، پێویستە هاووڵاتیانی عێراقی و كەسانی بیانی خۆیان كەرەنتین بكەن بۆ
ئەو ماوەیەی كە وەزارەتی تەندروستی دەست نیشانی دەكات.
وەزارەتی ناوخۆ هاووڵاتیان
ئاگادار دەکاتەوە، لە ئەمڕۆەوە 08/03/2021، ئەم بڕیارە کاری پێدەکرێت.
2130 جار خوێندراوەتەوە