هاتوچۆى سلێمانى داوا لەو هاوڵاتیانە دەکات لە ماوەى نێوان ساڵانى (2005 بۆ
2014)، ماتۆڕەکانیان دەستى بەسەرداگیراوە دەتوانن لە ماوەى (15) رۆژدا
ماتۆڕەکانیان ببەنەوە.
لە راگەیەنراوێکدا، بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆى سلێمانى رایگەیاند: بەپێی رێنمایی ژمارە (1)ی ساڵی (2016) ماددەی (4)
ئاگاداری سەرجەم ئەو هاوڵاتییانە دەکەین کە ماتۆڕەکانیان لە گەراجی کۆنی بەڕێوەبەرایەتیمان
لەڕێگەی عەربەت لە نێوان ساڵانی (٢٠٠٥-٢٠١٤) دەستیان بەسەردا گیراوە سەردانمان بکەن بەمەبەستی
ئازادکردنیان.
دەشڵێت: پێویستە لە ماوەی (15) رۆژدا واتە لە بەرواری(4/3/2021 بۆ 19/3/2021)
سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی - بەشی داواکان بکەن، ئازادکردنەکە دوای
جێبەجێکردنی سەرجەم رێکارە یاساییەکان ئەنجام دەدرێت.
2533 جار خوێندراوەتەوە