کۆرۆنا لە هەرێم؛ توشبون بە کۆرۆنا بەشێوەیەکى چاوەڕواننەکراو بەرزبوەوە

KNN : Kurdish News Network
10:11 - 08/03/2021
کوردستان
+
-

لە (24) کاتژمێرى رابردودا، (344) توشبوى دیکەى کۆرۆنا لە هەرێم تۆمارکراون، وەزیرى تەندروستیش دەڵێت زۆربەى حاڵەتەکان جۆرە نوێکەى ڤایرۆسى کۆرۆنان.

دکتۆر. سامان بەرزنجى، وەزیرى تەندروستى حکومەتى هەرێم لە دواى وەرگرتنى یەکەم ژەمى ڤاکسینى کۆرۆنا لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئێستا کۆرۆنا بەشێوەیەکى خێرا بڵاو دەبێتەوە بەشێوەیەک لە (24) کاتژمیرى رابردودا، (344) کەسى دیکە توشى کۆرۆنا بوون و چوار کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ئاشکراشیکرد، زۆربەى حاڵەتەکلنى توشبون بە کۆرۆنا لە جۆرە نوێکەى ڤایرۆسى کۆرۆنایە کە بەشێوەیەکى خێرا بڵاودەبێتەوە.

هۆشداریدا، ئەگەر رێکارەکانى خۆپارێزى بەرجەستە نەکرێت توشبون بەشێوەیەکى زیاتر پەرە دەستێنیت و بڵاوبونەوەکەشى خێراتر دەبێت.

 

سامان بەرزنجى، ئاماژەی بەوەشکرد، لە هەوڵدان بۆ پەیداکردنی ڤاکسینی دیکەی کۆرۆنا، وتیشى:"رەنگە هەفتەی داهاتوو بە بڕی (187) هەزار ژەم کاروانێکی دیکەی ڤاکسین بگاتە هەرێمی کوردستان".

 

1181 جار خوێندراوەتەوە