هاتوچۆی هەرێم بڕیاریدا، لەماوەی (18) رۆژدا پێویستە
سەرجەم خاوەنی ئۆتۆمبێلە خوار مۆدێلەکان فۆڕمی زانیاری پڕ بکەنەوە.
لە نوسراوێکی
هاتوچۆی هەرێم، کە واژۆی لیوا (عەبدولقادرعەزیز) بەڕێوەبەری گشتی هاتوچۆی لەسەرە
هاتووە، "ئەو کەسانەی ئۆتۆمبیلی خوار مۆدێلیان هەیە پێویستە بچن فۆڕمی
زانیاری لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆ پڕبکەنەوە".
لە
نوسراوەکەدا هاتوە، "ئەم فۆڕمە بە مەبەستی وەرگرتنی زانیاری و ئامارکردنیانە
لە هاتوچۆ".
ڕاشیگەیاندوە، دوای تەواوبوونی ئەو بەروارە بەهیچ جۆرێک فۆڕم
بۆ هیچ ئۆتۆمبێلێکی دیکە پڕناکرێتەوە.
ئەوە لەکاتێکدایە،
بەپێی یاسا و ڕێنماییەکانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم، نابێت ئۆتۆمبێلی خوار
مۆدێل 2018 ژمارەی پێ بدرێت.
8459 جار خوێندراوەتەوە