تەرمى کەسێک لە نزیک نەخۆشخانەى شار لە سلێمانى دەدۆزرێتەوە، بەڵام تا
ئێستا ناسنامەکەى ئاشکرا نەبووە.
بەرەبەیانی ئەمرۆ لەنزیک نەخۆشخانەی شار تەرمی هاوڵاتیەک دۆزرایەوە، بەوتەی
بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرا لە سلێمانی، ئەوهاوڵاتیە لەسەرمادا رەق بۆتەوە،
بەڵام بەهۆی ئەوەی هیچ ناسنامەیەکی پێنەبووە، نازانرێت تەمەنی چەندە و خەڵکی کوێیە.
بەپێى زانیارییەکان ئەو کەسە ئێوارەى دوێنێ بۆ وەرگرتنى چارەسەر سەردانى
نەخۆشخانەى شارى کردوە، بەڵام دواى هاتنە دەرەوەى لە نەخۆشخانەکە گیانى لە
دەستداوە.
بڕیار نامیق - سلێمانى
1020 جار خوێندراوەتەوە