پۆلیسى سلێمانى دەستگیرکردنى دوو تۆمەتبارى بە بڕێک پارەى ساختە و چەکێکى بانکى ساختەوە
راگەیاند.
بەپێى راگەیەنراوێکى بەرێوەبەرایەتى پۆلیسى سلێمانى، دواى ئەوەى زانیاریان
پێگەیشتوە لەسەر دوو تۆمهتبار كه پارهی ساختهیان پێیه و دهیانهوێت
لهناو بازاڕی شاری سلێمانی ساغی بكهنهوه، لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردوە و
مەفرەزەکانى بەشى پۆلیسى فریاکەوتن توانیان هەردوو تۆمەتبارەکە کە بەناسامە ئێرانین
دەستگیر بکەن.
پۆلیسى سلێمانى بڕى ئەو پارە ساختەیەى ئاشکرا کردوە کە بە تۆمەتبارەکان بووە،
لەو بارەیەوە راگەیاندوە، تۆمەتبارەکان بڕى حەوت ملیۆن دینارى ساختە لە جۆرى (50)
هەزار دیناری لەگەڵ چەکێکى بانکى (10) ملیۆن تمەنییان پێبوە، لەئێستاشدا بەپێى بڕیارى
دادوەر راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.
288 جار خوێندراوەتەوە