هەولێر؛ ئەو خوێندکارەى بەچەقۆ هێرشیکردە سەرمامۆستاکەى دەستگیرکرا

KNN : Kurdish News Network
09:29 - 22/02/2021
کوردستان

پۆلیسى هەولێر دەستگیرکردنى ئەو خوێندکارەى راگەیاند کە ئەمڕۆ بە چەقۆ هێرشیکردە سەر مامۆستاکەى.

لە راگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى هەولێر رایگەیاندوە، دواى ئەوەى کە ئاگادارکرانەوە لەوەى کە بەچەقۆ دەستدرێژی کراوەتەسەر مامۆستایەک لە یەکێک لە قوتابخانەکان، پۆلیس گەیشتە شوێنی ڕووداوەکە و دەرکەوت کە مامۆستایەک لەلایەن خوێندکارەکەیەوە هێرشی کراوەتەسەر.

بەپێى راگەیەنراوەکەى پۆلیسى هەولێر، خوێندکارەکە لە شوێنی ڕووداوەکە هەڵاتبو، بەڵام دوای بەدواداچونێکی وورد توانراوە دەستگیر بکرێت، لە ئێستاشدا پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخراوە و بەپێی ماددە (430) ڕاگیراوە.

766 جار خوێندراوەتەوە