قەبارەی ھەناردەی شمەک و کاڵاکانی
ئێران بۆ عێراق بە بەراورد بە ساڵی رابردوو کەمیکردووە.
حەمید حسێنی سەرۆکی ژووری بازرگانی
ئێران-عێراق رایگەیاند، قەبارەی بازرگانی نێوان ئەو دوو وڵاتە لە (10) مانگی
رابردوودا (شەش ملیار و 300 ملیۆن دۆلار) بووە، ئەوەش بەراورد بە ھەمان ماوە
لەساڵی ڕابردوودا، کەمیکردوە، بە جۆرێک پێشتر (حەوت ملیار و 500) ملیۆن دۆلاری
تێدەپەڕاند.
ئاماژەی بەوەشکردوە، ھۆکاری
کەمبوونەوەی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان ھەردوو وڵاتدا دەگەڕێتەوە
بۆ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
سەرباری ئەوەی عێراق کێشەی داھاتی
ھەبووە لە (10) مانگی رابردوودا و لە فرۆشتنی نەوت مانگانە نزیکەی سێ ملیار و 500
ملیۆن دۆلاری دەستکەوتووە.
438 جار خوێندراوەتەوە